google plase google plase google plase google plase google plase
دەربارەی پەیمانگەی ( زانست ) ی نا حکومی

zanist Institute
پەیمانگەی زانست ی ناحکومی پەیمانگەیەکی پیشەییە لە شاری سلێمانی دامەزراوە سەر بە وەرزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی ئامادەکردنی هێزی کار بۆ بازاڕی کوردستان بە شێوەیەکی شیاو و کارامە تێدەکۆشیت . پەیمانگەی زانست بە هۆی ستافێکی تایبەت کە خاوەنی بڕوانامەی ( دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆسن ) دەبرێت بەڕێوە ئەزمونێکی چەندین ساڵەیان لە بواری بەڕێوەبەرن و وانەبێژی دا.
لە ئێستاشدا پەیمانگە خاوەنی دوو باڵەخانەی تەواو مۆدێڕینی تایبەت بە خۆیەتی لە سەر ڕوبەرێکی فراوان بە جوانترین دیزاینی سەردەم بنیات نراوە لە ناوچەیەکی گونجاودا بە ڕوی خوێندکاراندا کرایەوە ، ماوەی خوێندن لە پەیمانگەی زانست ی ناحکومی پێنچ ساڵەو دوای تەواو کردنی ماوەی خوێندن و سەرکەوتن لە هەموو قۆماغەکاندا فێرخواز دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئێستادا پەیمانگە خۆی لە سێ بەشی سەرەکیدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش بریتن لە :
  • نەوت ( گاز و پترۆڵ )
  • کارگێڕی و ژمێریاری
  • زانستەکانی کۆمپیوتەر ( نێتۆرك ، پرۆگرامین ، دیزاین )