Zanist Institute
Zanist Institute

دەربارەی پەیمانگەی ( زانست ) ی نا حکومی

پەیمانگەی زانست ی ناحکومی پەیمانگەیەکی پیشەییە لە شاری سلێمانی دامەزراوە سەر بە وەرزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی ئامادەکردنی هێزی کار بۆ بازاڕی کوردستان بە شێوەیەکی شیاو و کارامە تێدەکۆشیت . پەیمانگەی زانست بە هۆی ستافێکی تایبەت کە خاوەنی بڕوانامەی ( دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆسن ) دەبرێت بەڕێوە ئەزمونێکی چەندین ساڵەیان لە بواری بەڕێوەبەرن و وانەبێژی دا. لە ئێستاشدا پەیمانگە خاوەنی دوو باڵەخانەی تەواو مۆدێڕینی تایبەت بە خۆیەتی لە سەر ڕوبەرێکی فراوان بە جوانترین دیزاینی سەردەم بنیات نراوە لە ناوچەیەکی گونجاودا بە ڕوی خوێندکاراندا کرایەوە ، ماوەی خوێندن لە پەیمانگەی زانست ی ناحکومی پێنچ ساڵەو دوای تەواو کردنی ماوەی خوێندن و سەرکەوتن لە هەموو قۆماغەکاندا فێرخواز دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئێستادا پەیمانگە خۆی لە سێ بەشی سەرەکیدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش بریتن لە :

  • نەوت ( گاز و پترۆڵ )
  • کارگێڕی و ژمێریاری
  • زانستەکانی کۆمپیوتەر ( نێتۆرك ، پرۆگرامین ، وێب دیزاین )

دید و ئامانجی پەیمانگەی زانست ی ناحکومی

پەیمانگەی زانست ی ناحکومی وەک پەیمانگایەک کە لەلایەن کەرتی ئەهلیەوە بەڕێوە دەبرێت بەردەوامە لە پیشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ فێرخوازانی ئەمەش لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی هاونیشتمانیان و پێگەیاندنیانە بە شێوەیەکی پیشەیی هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆتایی هەر قۆناغێکی خوێندندا خولی هاوینە دەکاتەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا حکومی و ناحکومیەکان بۆ هەر بەشێك بە گوێرەی بوارەکانیان تا ئاستی زانستی پیشەکەیان و و توانستی زمانی ئینگلیزیان بەرەو پێش بەرن و بتوانن لە بۆنە پەروەردەییەکاندا بەژداری بکەن و وەک سیمنار و گفتوگۆی بە کۆمەڵ و تاقیکردنەوەکان ، بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی وانەکانی هەردوو بەشی کۆمپیوتەر و نەوت بە زمانی ئینگلیزی / کوردی دەوترێتەوە هەتا خوێندکار لە کۆتا قۆناغدا هێندە ئەزموونی زمان فێر ببێت کە بتوانیت بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەرەکیەکان کە بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە سوود وەربگرێت . پەیمانگە هەوڵ دەدات بۆ :

  • پێگەیاندنی دەستی کار بۆ بازاری کوردستان
  • هاوئاستکردنی خوێندن لە کوردستان و دەروەی کەوردستان بە نوێرین ئامرازی پێگەیاندن
  • بەخشینی بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەزارەت کە فێرخواز دەکاتە کەسێکی متمانە پێکراو لە کۆمەڵگەدا .

مێژووی پەیمانگەی زانست ی ناحکومی

ئەم دامەزراوە ئاکادیمیە سەرەتا لە ساڵی (2011) دا مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە بۆ پێگەیاندنی فێرخوازان سەرەتاش بۆ یەم جار و لە ساڵی خوێندنی (2011 بۆ 2012) یەکەم وەجبەی خوێندکارانی وەرگرتوە بۆ بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر هاوکات ئەوە یەکەم جار بوو پەیمانگەیەک لە سەر ئاستی سلێمانی سەر بە حکومەت نەبێت و دەست بکات بە وەرگرتنی فێرخاوازان . بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەری کەسەرەتا لەژێر ناوی ( پەیمانگەی زانسی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر )کە یەکەمین بەش بوو لەم پەیمانگەیە بەڕووی فێرخوازاندا بکرێتەوە و تا ئێستا دوو خولی دەرچوانی پێشکەش بە کۆمەڵگە کردوە .
دواتر و پاش بەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی مەزن لە وەرگرتنی خوێندکاران و پێگەیاندنیان پەیمانگە بڕیاری دا دوو بەشی نوێ لە ژێ ناوی ( پەیمانگەی زانست بۆ گاز و پترۆڵ ) و ( پەیمانگەی زانست بۆ کارگێڕی و ژمێریاری ) بکاتەوە لە ساڵی ( 2014 بۆ 2015) یەکەم وەجبەی خوێندکاران بۆ هەردوو بەشەکە بەشێوەیەکی فەرمی وەرگیرا و خوێندن لەهەردوو بەشەکە دەستی پێکرد .
یەکەمین باڵەخانەی تایبەت بە بەشی کۆمپیوتەر لە گەڕەکی بەختیاری بەرانبەر سەنتەری چالاکی لاوان بوو وە باڵەخانەی تایبەت بە هەردوو بەشی کارگێڕی و ژمێریاری و گاز و پترۆڵ لە گەڕەکی عەقاری دا بوو بەڵام ئێستا هەر سێ بەشەکە بە خۆشحاڵیەوە لە باڵەخانەیەکی تەواو مۆدێرین دا کە لە ڕوبەرێکی فراواندا بنیات نراوە لە ژێر ناوی (پەیمانگەی زانست ی ناحکومی ) دا لە خوار شاری پزیشکی فاروفەوە لە پێشوازی خوێندکارە نوێیەکاندایە و سەرباری تێکەڵ کردنی هەرسێ بەشەکە لەم بالەخانەدا پلان دادەنێن بۆ کردنەوەی بەشی نوێ ی فراوانکردنی ڕوبەری پەیمانگە .