Zanist Institute
Zanist Institute

سازکردنی ڤیستیڤاڵێک لە پەیمانگەی زانستی ناحکومی بە بۆنەی ڕۆژی ئالای کوردستانەوە

zanist Institute

لە ژێر دروشمی ( لە بیرمانن )
پەیمانگەی (زانست) ی ناحکومی لە ڕۆژی ئالای کوردستاندا هەستا بە سازدانی ڤیستیڤاڵێک بە کۆمەڵێک بڕگەو بابەتی جیاواز کە لە لایەن خوێنکارانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو پیشتر بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان تاوەکو نیشانی هەمووانی بدەین کە ئالاکەمان شیاوی بەرز ڕاگرتنە !
ڤیستڤالەکەدا بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر وتاری پەیمانگەو نوێنەری بەشەکانی پەیمانگە خوێنرایەوە ، دواتر چەند پارچە میوزیک و گۆرانی لە لایەن بەشدار بووانەوە پێشکەش کرا و بەم جۆرە بەشی یەکەم لە ڤیستڤاڵەکە کۆتایی هات .
دواتر ئامادەبوان بەرەو ئەو مێزانە بەڕێ کەوتن کە خواردنی تێدا ئامادە کرابوو ڕازێنرابویەوە بە خواردنی کوردی و چەندین جۆری شیرینی و کێک بۆ هەر جۆرە خواردنێک نرخێکی ڕەمزی دانرابوو ئەمەش بووە هۆکاری کۆ کردنەوەی بڕێکی باش داهات کە مەبەست لێ ی یارمەتی دانی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی هیوا بوو هەتا بتوانین کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکەینەوە ، لە کۆتاییدا لە لایەن نوێنەری نەخۆشخانەی هیواوە بە بەرچاوی نوێنەران و ستافی پەیمانگەوە ئەو بڕە پارەیەی کە کۆکرابویەوە تەسلیمی نوێنەری نەخۆشخانەی هیوا کرا و کۆتایی بە ڤیستیڤاڵەکە هات .