لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی کۆمپیوتەر لە پەیمانگەی زانست ، خوێندکارانی ئەو بەشە توانیان بەژداری بکەن لە ڤیستڤاڵی سالانەی زانکۆی گەشەپێدان کە مەبەستی دەرخستنی توانای خوێندکاران سالانە ئەم ڤیستیڤالە ڕێک دەخرێت .
بۆ ڤیستیڤاڵی ئەم ساڵی ئەو زانکۆیە خوێندکارانی پەیمانگەی زانست بەناوی پەیمانگەوە توانیان بەژداری بکەن و کارێکی خۆیان بخەنە ڕوو بۆ ئەو میوانانەی کە سەردانی ڤیستیڤالەکە دەکەن
پرۆژەکەشیان بریتی بوو لە داتابەیسیک کە بۆ بەڕێوەبەردنی بەشی گەنجینە دروستکرابوو بە شێوەیەک کار ئاسانی بکات بۆ خاوەنی کۆگاکان و لەڕێگای بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنیەوە دەست بەسەر شت و مەکی گەنجینەکەدا بگرێت .
شیاوی باسە بەریز کاروانی بێسارانی بەرێوەبەری پەیمانگە سەردانی ڤیستڤالەکەی کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خوێندکارە بەژداربووەکانی ڤیستڤالەکەی دوپات کردوە .