دەربارەی بەشی کۆمپیوتەر
بەشی زانستی کۆمپیوتەر دامەزراوە لە ساڵی (2011) دا کاتێک پەیمانگەی زانستی ناحکومی دروست بوو ، خوێندن لە بەشی زانستی کۆمپیوتەردا (5) ساڵە بۆ بەدەست هێنای دبلۆما لە زانستی کۆمپیوتەر ئەم پەیمانگەیە دەبێتە خاوەنی ناوبانگێکی باش لە بواری کۆمپیوتەر لە کوردستاندا .
خوێندن لە پەیمانگەیە خوێندکاران بەهێز دەکات لە بواری بەرنامە ڕێژی/سیستەم ، پێشخستن / چارەسەرکردنی کێشەکان ، مۆبایل ئەپڵیکەیشن ، نێت وۆرکی کۆمپیوتەر .
لە قۆناغی چوارەوە بەرنامەی خوێندن دەبێتە دوو بەش ( پرۆگرامین ، نێتۆرکین) خوێندکاران خۆیان یەکێک لەو بەشانە هەڵدەبژێرن بە ئارەزوی خۆیان ، وە لە پلانی پەیمانگەدا هەیە دوو لقی تریش بکاتەوە کە ئەوانیش داتابەیس و وێب دیزاینە .
دید و ئامانجی ئەم بەشە
ئامانجی بەشەکەمان ئەوەیە ببێنە پیشڕەو لە پایمانگەکانی کوردستان لە فێرکردنی نەوەی داهاتوو تەکنیک کار لە بواری پیشەسازی و بازرگانیدا ، بەرنامەکەمان ئەوەیە کە بە باشترین شێوە و جۆر خوێندکاران پێبگەیەنین لە بواری کۆمپیوتەر و سۆفتوێر دیزاین کە بەشیوەی تایبەتی ئامادە دەکرێت بۆ جێ بەجێ کردن و بەکارهێنانی تازەترین تەکنیک مۆبایل و کۆمپیوتەر ، ئەم بەشە ئەیەوێت باشترین خیبرە لە بواری کۆمپیوتەر ئایتی دابین بکات بۆ خوێندکارەکانی لە کەش و هەوایەکی هاورێیانەو ناڕەسمی .
بەرنامە سازی و و دیزاین و سۆفتوێر و کۆمپیوتەر نێتۆرک هەندێک لەو بەشانەن کە خوێنکار دەیان خوێنێت .
هەموو کۆنسێپتە تیۆریەکان سەپۆرت دەکرێت بە تاقیگە باشەکانمان .
کاریگەری و ئەنجام :
بە بڕوانامەی دبلۆمای کۆمپیوتەر دەرچووەکان دەتوانن هەر چانسێک هەبێت لە بواری پرۆژەی سۆفتوێر و دیزاین و بەرنامە سازیدا کاری تێدا بکەن ، هەروەها لە بوارەکانی وێب دیزاین ، بەرێوەبردنی داتابەیس ، سکوێرتی کۆمپیوتەر ، ئەپڵیکەیشن مۆبایل و ، سسیتەمی کۆمپیوتەر ، سیستەمی بەڕێوەبردن ، نێتۆرکی کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و سەپۆرتی بەکارهێنەر