google plase google plase google plase google plase google plase
مێژووی پەیمانگەی زانست ی ناحکومی

zanist Institute
ئەم دامەزراوە ئاکادیمیە سەرەتا لە ساڵی (2011) دا مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە بۆ پێگەیاندنی فێرخوازان سەرەتاش بۆ یەم جار و لە ساڵی خوێندنی (2011 بۆ 2012) یەکەم وەجبەی خوێندکارانی وەرگرتوە بۆ بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر هاوکات ئەوە یەکەم جار بوو پەیمانگەیەک لە سەر ئاستی سلێمانی سەر بە حکومەت نەبێت و دەست بکات بە وەرگرتنی فێرخاوازان .

بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەری کەسەرەتا لەژێر ناوی ( پەیمانگەی زانسی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر )کە یەکەمین بەش بوو لەم پەیمانگەیە بەڕووی فێرخوازاندا بکرێتەوە و تا ئێستا دوو خولی دەرچوانی پێشکەش بە کۆمەڵگە کردوە .

دواتر و پاش بەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی مەزن لە وەرگرتنی خوێندکاران و پێگەیاندنیان پەیمانگە بڕیاری دا دوو بەشی نوێ لە ژێ ناوی ( پەیمانگەی زانست بۆ گاز و پترۆڵ ) و ( پەیمانگەی زانست بۆ کارگێڕی و ژمێریاری ) بکاتەوە لە ساڵی ( 2014 بۆ 2015) یەکەم وەجبەی خوێندکاران بۆ هەردوو بەشەکە بەشێوەیەکی فەرمی وەرگیرا و خوێندن لەهەردوو بەشەکە دەستی پێکرد .

یەکەمین باڵەخانەی تایبەت بە بەشی کۆمپیوتەر لە گەڕەکی بەختیاری بەرانبەر سەنتەری چالاکی لاوان بوو وە باڵەخانەی تایبەت بە هەردوو بەشی کارگێڕی و ژمێریاری و گاز و پترۆڵ لە گەڕەکی عەقاری دا بوو بەڵام ئێستا هەر سێ بەشەکە بە خۆشحاڵیەوە لە باڵەخانەیەکی تەواو مۆدێرین دا کە لە ڕوبەرێکی فراواندا بنیات نراوە لە ژێر ناوی (پەیمانگەی زانست ی ناحکومی ) دا لە خوار شاری پزیشکی فاروفەوە لە پێشوازی خوێندکارە نوێیەکاندایە و سەرباری تێکەڵ کردنی هەرسێ بەشەکە لەم بالەخانەدا پلان دادەنێن بۆ کردنەوەی بەشی نوێ ی فراوانکردنی ڕوبەری پەیمانگە .