Zanist Institute
Zanist Institute

خوێندن لە پەیمانگەی زانست ی ناحکومی

خوێندن لەم پەیمانگەیە پێنج ساڵەو دەرچووان دەبنە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ی باوەڕپێکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆ ناو تۆمارکردن ساڵانە پەیمانگە بەرواری ( 1 / 7 ) وە دەرگای پەیمانگە ئاواڵا دەکات بەڕوی فێرخوازاندا و ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕمی تایبەت بە خۆ تۆمارکردن وەربگرن ، پەیمانگەی زانست ی ناحکومی دەرچووانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی بۆ سەرەوە ناونووس دەکات بۆ خوێندن لە ئاکادیمیاکەیدا و کە بێ مەرجی تەمەن و نمرە لە ئێستادا ئەو دەرفەتە ڕەخسێنراوە بۆ هەر کەسێك کە بیەوێت درێژە بە خویندن بدات لە یەکێك لەم بەشانە دا : - بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر (نێتۆڕك ، پڕۆگرامین ، دیزاین) : یەکێكە لە بەشە هەرە سەرکەوتووەکانی پەیمانگەی زانست ی ناحکومی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەرە کە باشترین هەڵبژرادەیە بۆ ئەوفێرخوازانەی کە خولیای تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەرە ، پرۆگرامی ئەم بەشە لە سەر پێوەرە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بنیات نراوە و بە نوێتین تەکنەلۆژیای فێکردن وانەکان دەوترێتەوە . ئەم بەشە خاوەنی تاقیگەی ئاکادیمی تایبەت بە خۆیەتی و هەر فێرخوازێك کۆمپیوتەری تایبەت بەخۆی بۆ دابین کراوە لە رێگای تۆڕیكی پێشکەوتوەوە بە یەکەوە بەسراون و لە ڕێگای سیرڤەریكی سەرەکیەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و زانیاری لەنێوان کۆمپیوتەرەکاندا ئاڵوگۆڕدەکرێت لە ڕێگای هەمان تۆڕ و سێرڤەرەوە ، سەرجەم وانەی فێرکاریەکان لە ڕێگای داتا شۆوە پیشانی فێرخوازان دەبەسرێت و بە نوێترینی ئەمێری سەردەم . بە گشتی لەم بەشەدا زۆربەی لایەنەکانی زانستی کۆمپیوتەر لە ڕوی سۆفتوێری و هاردوێرەوە باس دەکرێت سەرباری بەخشینی زانیاریەکی تێروتەسەل بە تیۆری و پراکتینی دەربارەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس و زانستەکانی ئینتەرنێت و بەکارهێنانەکانی . بە پێ ی ئەو پرۆگرامەی کە ئامادەکراوە بۆ ئەم بەشە فێرخوازان دەتوانن لە کۆتاییدا بە کرداری ببنە خاوەن بەرهەمی تایبەت بە خۆیان بە پێ ی ئەو ئارەزوەی کەلەکۆتا دوو ساڵی خوێندنیدا هەڵی دەبژێرن کە ئایا لە بواری پرۆگرام سازیدا بێت یاخود نێتۆركین یان دیزاینکاری ، هەر یەکێك لەم هەڵبژاردنانەش بە تەواوی بە ویستی فێرخوازە و دەرچووی ئەم بەشە دەبێتە کەسێکی لێهاتوو شارەزا .


بەشی نەوت ( گاز و پترۆڵ ) :

بەشی گاز و پترۆڵ یەکێکی ترە لە بەشە هەرە گرنگەکان کە لە پەیمانگەی زانست گرنگیەکی تایبەتی پێدراوە بەهۆی ئەوەی کوردستان و ناوچەکە بە سامانی پترۆڵ دەوڵەمەندە پەیمانگەی زابست پە پێویستی زانی بایەخێکی تایبەتی بەم بەشە بدات و بە هاوکاری و سەرپەرشتی کردنی کەسانی پسپۆڕ و شارەزای بوارەکە پرۆگرامێکی تایبەت بەم بەشە دابنێن و فێرخوازان دڵنیا بکەنەوە لەوەی کە دەبنە کەسێکی لێهاتوو لەم بوارەدا هەتا لە ئایندەدا سوودێکی باش لەم بڕوانامەیە وەربگرن و هەلئ کاری زیاتریان بۆ بڕەخسێت . پرۆگرامی ئەم بەشە لە لایەن کەسانی شارەزاو خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتیەوە لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان دانراوە و لەگەڵ سەردەمی نوێ ی دەستی کاری ئەمڕۆدا بە تەواوی گونجاوە .


بەشی کارگێڕی و ژمێریاری :

ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگەی زانست لە ئێستادا و گرنگیەکی تایبەتی پێدراوە لە لایەن بەشی زانستی پەیمانگەی زانستی ناحکومیەوە بەوەی کە ستافێکی شارەزاو خاوەن بڕوانامەی بەرز پرۆگرامی پێنچ ساڵەی خوێندنی بۆ دارێژراوە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەتووانە لە لایەن وەزارەتی پەردوردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی لێکراوە . ئەم پرۆگرامی خوێندنەش بە شێوەك داڕێژراوە کە فێرخواز پاش ئەوەی هەموو قۆناغەکان بە سەرکەوتوانە دەبڕێت دەتوانێت لە یەکێك لە بوارەکانی وەک کارگێڕی ، دارایی بانک و ژمێریاری کۆمپانیاکان و کەرتی ناحکومیدا کاربکەن و تەواو ئامادەدەکرێن بۆ ئەو بوارانە ئەزمونێکی کرداریان پێ دەدەرێت لە درێژەی خوێندا . لەم بەشەدا فێرخواز دەرفەتی تەواوی لە بەردەمدا دەبێت تا زۆرترین زانیاری لە بارەی ژمێریاری و کارگێڕیەوە وەربگرێت و پرۆگرامی خوێندنەکە وا ئامادە کراوە کە کەگەڵ ناوەڕۆکی بەشەکەدا بە تەواوی بگونجێت وەک وردبینی و ژمێریاری و نانستی باج و دەرامەت ئەمەو چەندین بابەتی سەردەمیانەی بواری ئابووری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی ئەمەش وا دەکات فێرخوازان زیاتر چاو کراوەبن و توانایان هەبێت لە سەر پرسە هەنوکەییەکان لێدوانی ئاکادیمیانە بدەن و لە بەردەوامیدابن لەگەڵ گەشەی ئابووری جیهانی .


ئەو چالاکیانەی کە لە درێژەی خوێندنی پەیمانگەدا ئەنجام دەدرێت :

پەیمانگەی زانست هەمیشە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی فێرخوازانی چەندین چالاکی تایبەتی بە هاوکاری پسپۆڕانی ناوەوەو و دەرەوەی پەیمانگە ڕێک دەخات لە درێژەی سالەکانی خوێندنیدا لەوانەش :


گەشتەکانی خوێندکارانی بەشی گاز و پترۆڵ :


خوێندکارانی ئەم بەشە ساڵانە چەند گەشتێکی زانستیان بۆ ڕێک دەخرێت لە لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایانی هەمان بواردا گفتوگۆی زانستی بکەن بەمەبەستی زایتر ئاشنابوون بە زانستی جیۆلۆجی و پێکهاتەی خاکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمەش جۆرەکانی بەردو کاریگەریان لەسەر زانستی نەوت بۆ خوێندکاران شی دەکەنەوە . وە ساڵانە چەندین گەشت بۆ تاقیگە پیشکەوتوەکانی زانکۆکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم بۆ ڕێکدەخرێت هەتا نوێترین دام و دەزگای تایبەت بەم بوارە نیشانی فێرخوازان بدرێت و زانیاری نوێ ی لەبارەوە بزانن .


گەشتەکانی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر :


ئەم بەشە بە هۆی بەربڵاوی لە زانستەکەدا هەمیشە گەشتی جۆراوجۆریان بۆڕێک دەخرێت وەک گەشتکردن بۆ کەناڵەکانی سەتەلایت و بینینی سەرجەم پێكهاتە و بەشەکانی ئەو کەناڵانە و وەرگرتنی زانیاری هەمەجۆر لەسەر چۆنیەتی کار و چۆنیەتی سیستەمی پەخش ، سەرباری ڕێگادان بە خوێندکاران بە بینینی ئەو سۆفتوێرانەی کە ڕۆژانە بەکارهێنەران ئیشی لەسەر دەکەن و بەرهەمی میدیایی پێ بەرهەم دەهێنن .


گەشتەکانی بەشی کارگێڕی و ژمێریاری :


فێرخوازانی ئەم بەشە لە یەکێک لە گەشتەکانیاندا بۆ پێشانگاکان و ناوەندەکانی بڵاو کردنەوەی کتێب شارەزایی تەواویان پێ دەدرێت لەسەر چۆنیەتی هەڵبژرادنی کتێب بۆ خوێندنەوە و باشی خراپی جۆراوجۆرێتی چۆنیاتی و چەندایەتی کتێب و چۆنیەتی ئیدارەدانی بەشێوەیەکی زانستیانە . بەسەرکردنەوەی ناوەندەکانی بڕیاردان و دام و دەزگا حکومی و ناحکومی و بانکەکان تەکنیکی کاری ژمێریاری لە دامەزراوەکاندا یەکێکی ترە لە چالاکیەکان کە بۆ ئەم بەشە ڕێک دەخرێت و بەرچاوڕونی دەدرێت بە خوێندکار هەتا بە کرداری چۆنیەتی بەڕێکردن و بەڕێوەبەردنی کارە ئیداریەکان بە چاوی خۆی ببینێت . سەرباری ئەم چالاکیانە کە بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ هەر یەکێک لەو بەشانە ئامادەکراوە بە گشتی پەیمانگە چەدین چالاکی جۆراو جۆر و گشتی بۆ سەرجەم بەشەکان پێکەوە ڕێک دەخات و هانی خوێندکاران دەدات کە تێکڕا تێیدا بەژداربن وەک :


  • ئاهەنگی یەکتر ناسینی خوێندکاران لە کەرنەڤاڵێکی شایستەدا .
  • ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران و ماڵ ئاوایی کردن لە دوا قۆناغی خوێندن .
  • گەشتی گشتی پەیمانگە بۆ سەیرانگاکان و سازکردنی ئاهەنگی بە کۆمەڵ .
  • سازکردنی بۆنەو مەراسیمی تایبەت بە ئالای کوردستان و پۆشینی جلی کوردی .
  • کردنەوەی پاڵەوانێتی جۆراو جۆر و پێدانی دابەشکردنی خەڵاتی تایبەت .
  • رێکخستنی بۆنەی تایبەت بە کتێب خوێندەوەو هاندانی فێرخوازان بۆ ئەوەی ئاستی ڕۆشنبیریان گەشە پێ بدەن و کەسێکی تەندروست بن .
  • کردنەوەی خولی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی تە لە روی تەندروستیەوە فێرخوازان زانیاریەکی تایبەتیان هەبێت و لە هەر ڕوداوێکی نەخوازراودا بتوانن فریاگوزاری سەرەتایی بکەن بۆ هاوڕێ و کەس و کاریان .