دید و ئامانجی پەیمانگە :
پەیمانگەی زانست ی ناحکومی وەک پەیمانگایەک کە لەلایەن کەرتی ئەهلیەوە بەڕێوە دەبرێت بەردەوامە لە پیشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ فێرخوازانی ئەمەش لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی هاونیشتمانیان و پێگەیاندنیانە بە شێوەیەکی پیشەیی هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆتایی هەر قۆناغێکی خوێندندا خولی هاوینە دەکاتەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا حکومی و ناحکومیەکان بۆ هەر بەشێك بە گوێرەی بوارەکانیان تا ئاستی زانستی پیشەکەیان و و توانستی زمانی ئینگلیزیان بەرەو پێش بەرن و بتوانن لە بۆنە پەروەردەییەکاندا بەژداری بکەن و وەک سیمنار و گفتوگۆی بە کۆمەڵ و تاقیکردنەوەکان ، بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی وانەکانی هەردوو بەشی کۆمپیوتەر و نەوت بە زمانی ئینگلیزی / کوردی دەوترێتەوە هەتا خوێندکار لە کۆتا قۆناغدا هێندە ئەزموونی زمان فێر ببێت کە بتوانیت بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەرەکیەکان کە بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە سوود وەربگرێت .
پەیمانگە هەوڵ دەدات بۆ :
- پێگەیاندنی دەستی کار بۆ بازاری کوردستان
- هاوئاستکردنی خوێندن لە کوردستان و دەروەی کەوردستان بە نوێرین ئامرازی پێگەیاندن
- بەخشینی بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەزارەت کە فێرخواز دەکاتە کەسێکی متمانە پێکراو لە کۆمەڵگەدا .